حاسڵاتی رۆژ
عێراق داوای لابردنی سزاکان دەکات و بایدنیش هاوکاریی ئیسرائیل ناکات
ژووری هەواڵ
فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجام دا و داوای لە ئەمەریکا کرد چاو بەو سزایانەدا بخشێنێتەوە، کە بەسەر 21 بانکی عێراقدا سەپێنراون.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له به‌رامبه‌ر وه‌ستاندنی شه‌ڕ و ئاگربه‌ست، داوای كردووه هێزه‌كانی ئیسرائیل له غه‌زه بچنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه و خیوه‌تگه‌كانی په‌نابه‌ران نۆژه‌ن بكرێنه‌وه
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رایگه‌یاند، حه‌ماس زمانی گفتوگۆ نازانێت و ته‌نیا زمانی هێز ده‌زانێت.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئیداره‌ی جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دژی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌یه، كه په‌یوه‌سته به یارمه‌تیدانی ئیسرائیل.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی یه‌مه‌ن ئاشكرایان كرد، حوسییه‌كان و شاره‌زایانی سه‌ربازیی ئێرانی، 10 به‌له‌می بۆمبڕیژكراویان له كه‌ناره‌كانی حه‌دیده گواستووه‌ته‌وه بۆ باشووری ده‌ریای سوور.
به‌هۆی هێرشیی مووشه‌كیی رووسیا بۆ سه‌ر شاری كیێڤی ئۆكراینا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌شێكی زۆری شاره‌كه بێ كاره‌با بوون و زیانێكی زۆر به هێڵی كاره‌بای شاره‌كه گه‌یشت