ئوردن و کۆریای باشوور لە قۆناغی کۆمەڵەکان بە 2-2 یەکسان بوون. فۆتۆ: X
ئوردن و كۆریای باشوور
ئه‌مڕۆ كێ ده‌گاته یاریی كۆتایی جامی ئاسیا؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كاتژمێر 06:00، له یه‌كه‌م یاریی قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئاسیا له قه‌ته‌ڕ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن و كۆریای باشوور رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
براوه‌ی یارییه‌كه ده‌گاته یاریی كۆتایی و چاودێران پێیان وایه كۆریای باشوور به‌ربژێره بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه، چونكه پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز و راهێنه‌رێكی زیره‌كی هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئوردن، كه یه‌كه‌م جاره گه‌یشتووه‌ته پێش كۆتایی، سوپرایزی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یه و له دوو قۆناغی رابردوو له عێراق و تاجیكستانی بردووه‌ته‌وه.
هانده‌رێكی زۆری ئوردنی له قه‌ته‌ڕن و ئه‌مڕۆ به ژماره‌یه‌كی زۆر هانی تیپه‌كه‌یان ده‌ده‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه و به 2-2 گۆڵ یه‌كسان بوون.
راهێنه‌ره‌كان چی ده‌ڵێن؟
حوسێن عه‌موته راهێنه‌ری ئوردن رایگه‌یاند، پێویسته ئازار بچێژن و بجه‌نگن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه یاریی كۆتایی جامی ئاسیا.
عه‌موته‌ی مه‌غریبی ئاماژه‌ی به‌وه دا، كۆریای باشوور تیپێكی به‌هێزه و زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی پیشه‌گه‌رن، بۆیه ماندووبوون كاریان تێناكات و ئاستیان به‌رزه.
له به‌رامبه‌ردا یۆرگن كلینسمانی ئه‌ڵمانی، راهێنه‌ری كۆریای باشوور، ئاماژه‌ی به‌وه دا یارییه‌كه بۆ تیپه‌كه‌ی زه‌حمه‌ته، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ئاستێكی باش و به وریاییه‌وه یاریی بكه‌ن.
كلینسمان وتی، سه‌یری یارییه‌كانی رابردوو ناكه‌م و ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بۆ من گرنگه، ئامانجمان گه‌یشتن به یاریی كۆتایی و بردنه‌وه‌ی جامه‌كه‌یه.
كلینسمان پێش پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ش به‌ڵێنی دا جامی ئاسیا بۆ كۆریا به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌ستێره‌كه‌ی ئاسیا قسه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه
سۆن هیۆنگ مین كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور رایگه‌یاند، ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی جامی ئاسیای ئه‌مجاره له قه‌ته‌ڕ.
سۆن كه ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزییه، لێدوانه‌كانی له ماڵپه‌ڕی فیدراسیۆنی ئاسیا بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئێمه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی جامی ئاسیا ده‌جه‌نگین.
هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له باشترینه‌كانی ئاسیا، به‌ڵام ماوه‌ی 60 ساڵه نه‌یتوانیوه جامی ئاسیا به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام ئه‌مجاره نزیكه جامه‌كه بباته‌وه.