بەڕێگاوە بوو بۆ سلێمانی
لە ناڵپارێز پاسێک وەرگەڕا و هەشت کەس بریندار بوون
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک هێلی نێوان پێنجوێن بۆ سلێمانی لەکۆی 12 کەسیان هەشت کەس بریندار بوون.
محەمەد رەحمان رێپێدراوی هاتوچۆ لە بنکەی پۆلیسی هاتوچۆی ناڵپارێز بە 964ی رایگەیاند، ئەو پاسە لە پێنجوێنەوە نەفەری بردووەتە سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و خلیسکی جادەوە وەرگەڕاوە و کەوتووەتە دامێنی شەقامەکە 12 کەسی تێدابووە.
هێمن ئیبراهیم بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز زانیارییەکانى بۆ 964 پشتڕاستکردووە وتی، ئەو پاسە لە نزیک گوندى کەژان تووشى رووداوى هاتووچۆ بوو و هەشت کەس لەو رووداوە نێردراوە بۆ نەخۆشخانە و تەندروستی بریندارەکان جێگیرە.
ڤیدیۆی هەواڵەکە لە پەیجی (Penjwen Top) وەرگیراوە.