حاسڵاتی رووداوەکانی دەوروبەر
ناتانیاهۆ ئاڵوگۆڕی بارمتەکان رەتدەکاتەوە و تۆپەکەش لە یاریگەی حەماسە
ژووری هەواڵ
ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئاماده‌ن شه‌ڕ به‌رامبه‌ر حزبوڵای لوبنانی هه‌ڵبگیرسێنن و به دوای چه‌كدارانیان ده‌كه‌ون له هه‌ر شوێنێك بن.
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌شتێكی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دیله ئیسرائیلییه‌كان ئازاد بكات و ئاگربه‌ستیش له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بێنێته ئاراوه.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری هێنانه‌كایه‌ی ئاگربه‌ست له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، جه‌یك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئێستا تۆپه‌كه له یاریگه‌ی حه‌ماسه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌مریكا به پێویستی ده‌زانێت، رێككه‌وتن بكرێت و بارمته‌كان ئازاد بكرێن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست، بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ره‌تیكرده‌وه ئاڵۆگوڕ به دیل و بارمته‌كانی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بكرێت، حه‌ماسیش پێداگیری له داواكارییه‌كانی ده‌كات.
به پێی راپرسییه‌ك له ئه‌مریكا، زۆرینه‌ی بۆچوونه‌وه‌كان پێیان وایه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، كاری توندوتیژی رووده‌دات و كێشه دروست ده‌بێت.
فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق رایگه‌یاند، پێویسته به زوویی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ربكرێن، چونكه به گوته‌ی ئه‌و، هێڵی سووریا‌ن به‌زاندووه.