شوێنی رووداوەکە فۆتۆ: AA
دوو کەس گیانیان لەدەستدا
هێلیکۆپتەرێکى تورکیا لە باکوورى کوردستان تێکشکا
964+
ژووری هەواڵ
لە پارێزگای عەنتاب لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا، هێلیکۆپتەرێکی پۆلیس کەوتەخوارەوە و بەوهۆیەوە دوو فڕۆکەوان گیانیانلەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4.2.2024، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕى ئێکس بڵاویکردەوە، ئەو هێلیکۆپتەرەی لە لیستى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی لە فڕۆکەوانی ئاسایش تۆمارکراوە، لە گوندی کارتال سەر بە قەزای نورداغی سەربە غازی عەنتاب تووشى رووداوێک بووە.
عەلی یەرلیکایا، نوسیویەتی، ئەو دوو فڕۆکەوانەی کە گیانیانلەدەستداوە، دواجار لە کاتژمێر 10.49ی شەو پەیوەندییان پێوەکراوە، و هەر بەهۆی رووداوەکەوە تەکنیککارێکیش بریندار بووە.
بەگوێرەى میدیا فەرمییەکانى تورکیا دواى هەستانى فڕۆکەکە تێکشکاوە و وەزیرى ناوخۆى تورکیا هۆکارى تێکشکانى فڕۆکەکەى ئاشکرا نەکردووە.