جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
"کات و شوێنی گونجاو"
سه‌رۆكی ئه‌مریكا: وه‌ڵامه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی شه‌وی رابردوویان سه‌ركه‌وتوو بووه، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد، هێرش و وه‌ڵامه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “وه‌ڵامه‌كانمان ده‌ستیپێكرد، له كات و شوێنی دیكه‌ش، كه خۆمان هه‌ڵیانده‌بژێرین، به‌رده‌وام ده‌بن”.
بایدن هێرشه‌كانی به “سه‌ركه‌وتوو” بۆ سه‌ر پێگه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له عێراق و سوریا وه‌سف كرد.
هه‌روه‌ها وتی، ئه‌مریكا هه‌وڵی ململانێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هیچ شوێنێكی دیكه‌ی دنیا نادات، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئازارمان بده‌ن با بزانن، ئه‌گه‌ر زیان به هه‌ر ئه‌مریكییه‌ك بگه‌یه‌نن، وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه.
له باره‌ی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردوو، جۆن كێربی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ئاشكرای كرد، هێرشه‌كانیان 30 خوله‌كی خایاندووه.
شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی ئه‌مریكا به فڕۆكه و مووشه‌ك، هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ندین پێگه‌ی سه‌ربازی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق و سوریا، كه به لای كه‌مه‌وه زیاتر له 25 كه‌س كوژران.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و سێ سه‌ربازه‌ی ئه‌مریكا به وڵاته‌كه‌یان ده‌ستیپێكرد، كه له هێرشی سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌كان له سنووری نێوان ئوردن و سوریا كوژرابوون.