یاریزانەکان خەڵات دەکرێن

هەولێر سکاڵاى لەسەر دهۆک تۆمارکرد؛ پێش سەردانەکەى کوەیت


رێباز یونس- هەولێر

یاریزانانى هەولێر بۆ رووبەڕووبونەوەى یانەى کازمیەى کوێتى بەڕێکەوتن و سەرۆکى یانەکەش بەڵێن بە یاریزانان دەدات ئەگەر یارییەکە ببەنەوە پاداشتى دارایى وەردەگرن.
یارییەکە رۆژى چوارشەممە لە چوارچێوەى خولى یانە پاڵەوانەکانى کەنداو بەڕێوە دەچێت.
سەفین یاسین، سەرۆکى یانەى هەولێر بە 964ـى وت،”چاومان لە بردنەوەیە و دەمانەوێت ببێتە پاڵپشتێک بۆ ئەوەى لە خولى ئەستێرەکانیش ئەنجامەکان باشتر بکەین”.
ئاشکراشى کرد کە لە مێرکاتۆى گواستنەوەى یاریزاناندا، پێکهاتەکەیان تۆکمە دەکەن و یاریزانى نوێ دەکڕن.
لەبارەى گرژییەکانى نێوان هەولێر و دهۆک، سەفین یاسین بۆ 964 ئاشکراى کرد کە سکاڵایان تۆمار کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح