"سەرپێچیکاران سزا دەدرێن"

لە سلێمانی شۆستە و شەقامەکان رێکخرانەوە و زیادەڕۆییەکان لابران

شۆڕش قادری

لە چەند شوێنێکی سلێمانی و لە هەڵمەتێکدا شۆستە و شەقامەکان رێکخرانەوە و زیادەڕۆییەکان لابران.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی چەند وێنەیەکی کاتی ئەنجامدانی هەڵمەتەکەی داناوە و نووسیویەتی، بە ئامانجی کەمکردنەوەی جەنجاڵی شەقامەکان و پاراستنی مافی گشتی، تیمەکانی بەشی لادانی زیادەڕەویی بە هاوبەشی بنکەی پۆلیسی شارەوانی، هەڵمەتێکیان بۆ ڕێکخستنەوەی شۆستە و شەقامەکان و لابردنی زیادەڕەوییەکان لە شەقامی سەرەکی هەواری تازە و 30 مەترییەکەی ئازادی بەڕێوەبڕد”.

لە هەڵمەتەکەدا زیادەڕەوییەکانی سەر شۆستە و شەقام کە ببوونە هۆکاری دروستبوونی ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی پیادەڕەو و ئۆتۆمبێل لادراون، لەگەڵ ئەوەشدا سەرپێچیکاران ئاگادار کراونەتەوە کە خۆیان لە بەکارهێنانی شۆستە و شەقام بۆ مەبەستی فرۆشیاری بپارێزن و پابەندی رێنماییەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانی ببن، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

شارەوانی سلێمانی دانیشتووانی شارە حەیاتەکە ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کە ئەو شەقامانە بە شێوەیەکی بەردەوام لەژێر چاودێریی وردی تیمەکانیاندا دەبن، رێگریی تەواو لە هەر جۆرە سەرپێچی و زیادەڕەوییەک دەکرێت و بە هیچ شێوەیەکیش رێگە بە دووبارەبوونەوەیان نادرێت، بە پێچەوانەوە سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.