بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی بەندەرەکانی عێراق فەرحان فەرتووسی
له میسر بوو
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نده‌ره‌كانی عێراق به ده‌ستگیركراوی هێنرایه‌وه عێراق
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاشكرای كرد، توانیویانه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشووی كۆمپانیای به‌نده‌ره‌كانی عێراق به ده‌ستگیركراوی بگه‌ڕێننه‌وه عێراق، كه له میسر بوو، دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار كرا به گه‌نده‌ڵیی گه‌وره و به‌ده‌ستهێنانی پاره‌ی زۆر به رێگه‌ی نایاسایی و چه‌ند تۆمه‌تێكی دیكه.
ده‌سته‌كه له راگه‌یاندراوێكدا روونیكرده‌وه، دوای هه‌وڵێكی زۆری ده‌سته‌كه‌یان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و ده‌زگای هه‌واڵگریی میسر و پۆلیسی هه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی عێراق له قاهیره، توانرا تۆمه‌تباری راكردوو فه‌رحان فه‌رتووسی، به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی پێشووی كۆمپانیای به‌نده‌ره‌كانی عێراق، بگه‌ڕێندرێته‌وه و ئاماده ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێت.
“تۆمەتی تۆمەتبارەکە لە هه‌ڵقۆستنه‌وه‌ی پۆستەکەیەوە سەرچاوەی گرتووە لە ماوەی کارکردنیدا وەک بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق، کە لقێکی وەزارەتی گواستنەوەیە”، له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، “دادگای تاوانەکانی ناوەندی دژەگەندەڵی، دوای پێداچوونەوە بەو بەڵگانەی کە لەم دۆسیەیەدا بەدەست هاتوون، لەوانەش راپۆرتی فەرمانگەی دارایی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هه‌روه‌ها راپۆرتەکەی بەشی خۆپاراستن لە ده‌سته‌ی دەستپاکی فیدراڵی، رازیكه‌ربوون بۆ تۆمەتبارکردنی بەپێی مادەی (19/دووەم)ی یاسای دەستپاکی و دەوڵەمەندبوونی نایاسایی هەموارکراوی ژمارە (30) لە ساڵی 2011 و فەرمانی دەستگیرکردن و گەڕاندنه‌وه‌ی بۆ عێراق لە دژی دەرکرد”.