بانکی ناوەندی

داوا کرا کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی هەرێم بخرێنە مەزادی دراوەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

نوێنەری گشتیی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، داوای لە بانکی ناوەندی عێراق کرد، کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی هەرێمی کوردستان بخەنە لیستی مەزادی دراوەوە.

مەزادی دراو، کڕین و فرۆشتنی دراوەکانە بۆ قازانجکردن لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەکان، یان وەک سەرچاوەی دراو و ئاڵوگۆڕی بیانی، کە گەورەترین و خێراترین بازاڕی داراییە لە جیهاندا، کە بەم دواییانە چاوە داراییەکەی عێراق، چووەتە سەر دۆلاری ئەمریکی و بانکی ناوەندی چاودێری بەردەوامی دەکات.

لە کۆبوونەوەی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و بڵند محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان بەشداربوون.

بە گوێرەی بەلاغی کۆتایی کۆبوونەوەکە بێت، کە وێنەیەک بۆ 964 نێردراوە، شاندی هەرێمی کوردستان داوای کردووە، ئەو کۆمپانیایانەی لە هەرێمدا تۆمارکراون، بخرێنە ناو مەزادی دراوەوە، لە بەرامبەردا عەلی عەللاق ئەوەی وتووە، کە داواکارییەکە تاوتوێ دەکرێت و بڕیاری پێویستی لە بارەوە دەدرێت.

لیژنەی دارایی پەرلەمان داوا دەکات عێراق نەوت بە دۆلار ...

لیژنەی دارایی پەرلەمان داوا دەکات عێراق نەوت بە دۆلار نەفرۆشێت

نرخی دۆلار لە چاو دوێنێدا دابەزی

نرخی دۆلار لە چاو دوێنێدا دابەزی