بەناوبانگترینیان کامانەن؟

زۆرترین خواست بۆ بەخێوکردنی پشیلە و سەگ لەلایەن کچانەوەیە

964+

توانا نەقی

بەخێوکەرانی ئاژەڵە ماڵیەکان لە بەعقوبە دەڵێن، رێژەی ئارەزووی کچان بۆ بەخێوکردنی پشیلە و سەگ زۆر زیاترە لە کوڕان، بەتایبەت جۆری پشیلەی شیرازی و هیمالایا، سەگی تێریێری فەرەنسی و لۆلۆفۆکس، لەگەڵ چەندین جۆری دیکە.

ئێستا لە شارەکەدا بازاڕی ئەو ئاژەڵانە زۆرە و بەشێوەیەکی بەرچاو دەبینرێت بەدەست هاوڵاتیانەوە، بەتایبەت لە لە شەقامی مزگەوتی سەعد بن موعاز و لە ناوەندی باقوبەی نوێ و لە ناوچەی خورەیسان.

حسێن غەسەن خاوەنی دوکانی ئاژەڵە ماڵیەکان بە 964ـی وت، جاران خواست لەسەر پشیلە و سەگ کەم بوو، دەگەمەن بوو ببینرێت خەڵک بە سەگ یان پشیلەوە لە شەقامەکاندا بڕوات، بەڵام ئێستا دۆخەکە جیاوازە، بەخێوکردنی سەگ یان پشیلە بووەتە شتێکی باو و هەروەها خولیایەک.

وتیشی، پشیلە جۆری جیاواز هەیە، بەڵام ئەوانەی لە بازاڕدا خواستی زۆر لەسەرە بریتین لە پشیلە ئینگلیزەکان، شیرازی و هیمالایان، ئەو دوو جۆرەشی زۆر بەناوبانگن بۆ کڕین شیرازی و هیمالایان.

نرخی پشیلەی شیرازی لە نێوان 50 بۆ 150 هەزار دینارە، بەپێی قەبارە و تەمەن و جۆر، هیمالایان گرانترە و دەگاتە 250 بۆ 300 هەزار دینار، چینچیلاش لە 150 بۆ 200 هەزار دینارە، لە بەرامبەردا سکۆتچی سرکە بە 200 بۆ 250 هەزار دینارە، حسێن غەسن وای وت.

لە بازاڕەکەدا باسی ئەوەیان دەکرد، کچان لەم ماوەیەدا پشیلە و سەگیان زیاتر لە کوڕان بەخێودەکەن و رایدەگرن هەندێک کچیش وەک سەرچاوەی قازانج خەریکی بەخێوکردنی پشیلەن، ئەوانەی هەیانە پشیلەیەکی نێری کوالیتی باش بە کرێی دەدات بۆ جووتبوون بە بڕە پارەیەک کە دەگاتە 100 و 200 دۆلار.

ئەوەی پشیلە جیادەکاتەوە لە ئاژەڵەکانی دیکە ئەوەیە کە پاک و خاوێنە و پاشماوەکانیان لەو شوێنانە بەجێناهێڵن کە بۆی دیاری نەکراون، جگە لەوەش یاری دەکەن و دەتوانرێت بە ئاسانی ماڵی بکرێت، تەنانەت هەندێکجاریش لە گفتوگۆ تێدەگەن.

لە هەرێمی کوردستانیش خواست لەسەر راگرتنی پشیلە و سەگی ماڵی و جوانی زۆرە و لە ئێستادا لە بازاڕەکاندا چەندین دوکان و شوێنی جیاواز بۆ کڕینو فرۆشتنی ئەو ئاژەڵانە کراوەتەوە.

پشیلەیەکی کەرتی گەشتیاری شارێکی بووژاندووەتەوە

پشیلەیەکی کەرتی گەشتیاری شارێکی بووژاندووەتەوە