وێنەیەک لە شەڕی نێوان عێراق و ئێران. فۆتۆ: ئەرشیف
شوێنه‌وارناسن
تیمێك به دوای سه‌ربازه ونه‌كانی شه‌ڕی عێراق و ئێران‌دا ده‌گه‌ڕێن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ده‌سته‌ی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، تیمێکی شوێنەواری تایبەتمەند لە پشکنینی شوێنەوار و كه‌له‌پووری پارێزگای دیالە بەشدارییان کردووە لە گەڕان بە دوای سەربازە ونبووەکانی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە پارێزگای دیالە و قەزای مەندەلی، بە درێژایی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵاتا له ناوچه‌كه‌دا.
ده‌سته‌كه لە راگەیەندراوێکدا ده‌ڵێت، ئەم بەشدارییە لە چوارچێوەی لیژنەیەکی هاوبەش لەگەڵ لایەنی ئێرانی دێت، له‌سەر بنەمای یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هه‌ردوو وڵات، کە تیمەکە سەردانی شوێنەکانی لێکۆڵینەوەیان کردووە و هەماهەنگی لەگەڵ ته‌واوی تیم و لیژنەکان كراوه، کە لەوێ کاردەکەن بۆ پیشاندانی شوێنەوارەکانی ئەو ناوچانە، هه‌روه‌ها دەستنیشانکردنیان بە مەبەستی پاراستنیان لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی کونکردن و لێکۆڵینەوەدا.
شەڕی ئێران و عێراق هه‌شت ساڵی خایاند و به هه‌زاران سه‌رباز له نێوان هه‌ردوولا كوژران، شه‌ڕه‌كه له 22ی ئەیلولی ساڵی 1980 ده‌ستیپێكرد و له 8ی ئابی 1988 كۆتایی هات.
دوای ساڵی 2003 و رووخانی رژێمی سەدام حوسێن لەسەر دەستی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان و گەڕانەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران، هەردوولا چەند جارێک ئاڵوگۆڕی پاشماوەی دەیان سەربازیان کرد کە لە مەیدانەکاندا دۆزرانەوە، به‌ڵام هێشتا به سه‌دان سه‌رباز ونن و چاره‌نووسیان نادیاره.