عەینەدین بە تاسەوە گوێى بۆ گرتووە
کازم باشماخى بە گۆرانى لە ئەحواڵى عەینەدین دەپرسێت
وریا فەتاح
بەهۆى نەخۆشییەوە، هونەرمەند عەینەدین ئەڵماسى لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى مەریوانى رۆژهەڵاتى کوردستان چارەسەر وەردەگرێت، کازم باشماخى گۆرانیبێژ وادیارە دەرفەتى نییە بچێتە لاى تەلەفونى بۆ دەکات و بە کارێکى جیاواز و بە گۆرانییەوە لە ئەحواڵى دەپرسێت.
کازم باشماخى بە سادەیى و هەستێکى قوڵە لە ئەحواڵى عەینەدین دەپرسێت، ئەویش بە قوڵى گوێى بۆ گرتووە و دەلاوێتەوە.
کازم باشماخى لە تەلەفونەکەیدا بەم شێوەیە لە ئەحواڵى عەینەدین دەپرسێت:
ئەمڕۆ من بیستم لە کاکە عەدنان
مامۆستا عەینەدین ها لە بیمارستان
زۆر نیگەران بووم من لە ئەحواڵى
خوا شیفاى پێبا و بێتەوە ناوماڵى
هونەرمەندەکەى باشور و باکور
سڵاوى باشماخى قبوڵە لە دوور
دەسەڵات نییە قسمەت هەروایە
ژیانى هونەرمەند وابێبەهایە