لە هەولێر

42 پارك و باخچه‌ رێكخرانه‌وه‌

964+

توانا نەقی

لە ژمارەیەکی زۆر لە پارک و باخچەکان و دوورگەی ناوەندی و غاباتەکان لە هەولێر، هەڵمەتێکی رێکخستنەوە بۆ پاککرانەوە لە زبڵ و خاشاک ئەنجامدرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، لە دوێنێ چوارشەممەوە دەستیان پێکردووە و بەردەوام دەبن لەسەری تا ئێستا 42 باخچەو پارک بەرهەڵمەتەکە کەوتوون و رێکخستنەوەیان بۆ ئەنجامدراوە.

رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 964ـی وت، لەگەڵ ئەو شەش شارەوانیەی لە سنووری هەولێر هەیە ئەوانێش لە هەموو سنووری شارەوانییەکان ستافیان هەیەو ئەو هەڵمەتەیان لە شارەوانی شەش کردووە.

وتیشی، ئەو پارک و باخچانە جگە لەوەی پاشماوەیەکی زۆری لافاوی تیادا بوو هاوڵاتیانیش زبڵ و خاشاکێکی زۆریان فڕێداوەتە ناوی بۆیە ئەو هەڵمەتەیان بۆ پاککردنەوە راگەیاندووە.

دەشڵێت، چەندین گەڵابە لە پاشماوەی ماڵان و کاسبکاران فڕێدراوە، بە دووبارە کردنەوەی سزای یاسایی دەگرنەبەر بەرامبەر ئەو میوە فرۆشانەی کە غاباتەکان پیس دەکەن و پاشماوەکانیان فڕێ دەدەنە ناوی.

ئەم هەڵمەتانە بەردەوامی دەبێت بە ئامانجی جوانترکردنی سەرجەم پارکەکانی شاری هەولێر، هیوادارین هاوڵاتیان هاوکارمان بن و ببنە پارێزەری ئەم جوانیانەی کە بە ماندووبوونی کارمەندەکانمان هاتووەتە دی، بەڕێوەبەرایەتیەکە وا دەڵێت.

ئەندازەی پارکەکان: رێژەی سەوزایی لە هەولێر گەیشتووەتە ...

ئەندازەی پارکەکان: رێژەی سەوزایی لە هەولێر گەیشتووەتە ٪20

هەولێر چارەسەری وشکبوونی پارکەکانی کرد

هەولێر چارەسەری وشکبوونی پارکەکانی کرد