حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە

لیوای پێنجی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەزە کشایەوە

ژووری هەواڵ

ئەفیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی ئێکس دەڵێت، داوا لە دانیشتوانی رۆژئاوای غەزە دەکەین بەزووترین کات شوێنەکانیان جێبهێڵن و روو لە دێر بەلەح بکەن.

رادیۆی فەرمی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکان، لیوای پێنج لە کەرتی غەزە کشایەوە

رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت بڵاوی کردەوە: سوپای ئیسرائیل بڕیاریدا هێزەکانی لە ناوچەکانی نزیک سنووری لوبنان کەم بکاتەوە

وەزارەتی تەندروستی لە غەزە دەڵێت: لە 24 کاتژمێری رابردوودا 150 کەس کوژراون و 313 کەسیش برینداربوون
بەمەش ژمارەی کوژراوان 26900 کەسی تێپەڕاند و 65949 کەسیش بریندابوون

سەرۆکی کۆمەڵەی زیندانیانی فەلەستین دەڵێت: دۆزینەوەی تەرمی 30 کەس بە کۆت و بەند، بەڵگەی ڕوونی لەسێدارەدان و تاوانی ئیسرائیلە لەدژی ئەوان.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە: بۆمبێک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە سوید دۆزرایەوە.