لەهەولێر رۆژی بیست تاوان ئەنجام دراوە
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ساڵی 2022دا له‌شاری هه‌ولێر زیاتر له حه‌وت هه‌زار تاوان ئه‌نجامدراون، بۆ هەر رۆژيک نزیکەی بیست تاوان دەکات..
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ شەممە ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی 2022ی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێری راگەیاند، بە گوێرەی ئامارەکە، لە هەولێر حەوت هەزار و 678 تاوانی جۆراوجۆر تۆمارکراون کە شەش هەزار و 894 تاوانیان بەشێوەی ئاشکرا کراون و تۆمەتباران بەپێی یاسا دراونەتە دادگە.
له باره‌ی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران هۆگر عه‌زیز ئاشكرایكرد، له 2022دا 333 تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و 582 تۆمه‌تباریش له لایه‌ن ژوری ئۆپراسیۆنی باڵای هاوبه‌ش ده‌ستگیركراون.
چالاکییەکانی پۆلیس بۆ ساڵی رابردوو بەم شێوەیە بوون:
– 99 تۆن دەرمانی ماوەبەسەرچوو و ساختە دەستی بەسەرداگیراوە.
– 432 شوێن تێکدراون کە زێدەڕۆییان بەسەر موڵکی گشتیی کردووە.
– 113 ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیراوە کە بەهۆی تیژڕەویی خەڵکیان هەراسانکردبوو بەهۆی نمایشکردنیان لە شەقامە گشتییەکان.
– 74 ماتۆڕ دەستیان بەسەردا گیراوە کە بێ سەرەتا و بێ تابڵۆ بوون.
– 1392 چەک دەستیان بەسەردا گیراوە.
– 697 کە بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکراون.
– 226 کەس بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیرکراون.
– 88 تۆمەتبار دەستگیرکراون کە مادەی هۆشبەریان بەکارهێناوە یان کڕین و فرۆشتنیان پێکردووە.
– 398 ئاژاوەگێڕ دەستگیرکراون.
– 559 چەقۆ و دامبۆکس و کەلوپەلی دیکەی قەدەخەکراو دەستیان بەسەردا گیراوە.
– 1847 سەرپێچیکار دەستگیرکراون و سزای یاسایی دراون.
– 1059 شوێنی وەک مارکێت، نانەواخانە، شوێنی فرۆشتنی خۆراک، هۆتێل و چەندین شوێنی دیکە بەهۆی پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی داخراون.
– 9 تاوانی رێگریکردن تۆمارکراوە و 8یان ئاشکراکراوە و تۆمەتباران دەستگیرکراون و دراونەتە دادگە.