خەمباریی یاریزانانی مەغریب دوای دەرچوونیان لە جامی ئەفریقا. فۆتۆ: X
سوپرایزی گەورە
مه‌غریب له جامی ئه‌فریقا كرایه ده‌ره‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له سوپرازێكی گه‌وره‌ی جامی ئه‌فریقا، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب له قۆناغی 16 له‌سه‌ر ده‌ستی باشووری ئه‌فریقا كرایه ده‌ره‌وه.
له دوایاریی قۆناغی 16ی جامی ئه‌فریقا شه‌وی رابردوو هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب به ئه‌نجامی 0-2 گۆڵ به هه‌ڵبژارده‌ی باشووری ئه‌فریقا دۆڕا و له ركابه‌رییه‌كان چووه ده‌ره‌وه.
ئەم ئەنجامەی مەغریب لە کاتێکدایە، تیپەکە لە مۆندیالی 2022 توانی بگاتە یاریی پێش کۆتایی و بەهێزترین ئاستی پێشکەش کرد.
ئه‌مه‌ش یه‌كێك له سوپرایز و ئه‌نجامه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بوو، كه پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌مجاره‌ی ئه‌فریقا پێشهاتێكی سه‌یری تێدا بوو، به تایبه‌تی سه‌رنه‌كه‌وتنی تونس و جه‌زائیر له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌رچوونی میسر، مه‌غریب، كامیرۆن و سه‌نیگال له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان.
رۆژی هه‌ینیی داهاتوو یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شت ده‌ستپێده‌كه‌ن، كه به‌م جۆره ده‌بێت
هه‌ینی
نه‌یجیریا – ئه‌نگۆلا
كۆماری كۆنگۆ – گینیا
شه‌ممه
مالی – كۆتدیڤوار
كاپ ڤێردی – باشووری ئه‌فریقا.