لەسەر کارتە سورەکەى

فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئاسیا پشتگیرى لە فاغانى دەکات

964+

سۆما حەکیم زادە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە بەیاننامەکەیدا، پشتیوانی خۆی بۆ عەلیڕەزا فاغانی ناوبژیوانی ئێرانی یارییەکەی عێراق و ئوردن دووپاتکردووەتەوە و رەتی دەکاتەوە هیچ بۆچوونێک لەبارەی بڕیارەکانی ناوبژیوانەکە بڵاو بکاتەوە.

“بەتەواوى دژای ئەو سووکایەتی و بێڕێزیانەین بەرامبەر عەلیڕەزا فاغانی دەکرێن، ئەرکی ئێمە پاراستی یاریزانان و راهێنەران و ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانە”، فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئاسیا وا دەڵێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە یارییەکەى دوێنێدا، دواى تۆمارکردنى گۆڵى پێشکەوتنى عێراق و لەسەر شێوازى ئاهەنگێڕانى ئەیمەن حوسێن، عەلیرەزا فاغانى ناوبژوانى یارییەکە کارتى سورى بەڕوى گۆڵکارە عێراقییەکە بەرز کردەوە و ئەمەش ناڕەزایەتى و دەنگدانەوەیەکى زۆرى لێکەوتەوە.

ناوبژیوانی یاریی عێراق و ئوردن جنێوباران كرا

ناوبژیوانی یاریی عێراق و ئوردن جنێوباران كرا