باوكى دەڵێت؛ ئۆتیزمى هه‌یه
ئه‌یاد دواى شه‌وێك وونبون دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ونبوونى بۆ ماوه‌ى شه‌وێك، ئه‌یادی ته‌مه‌ن 12 ساڵان له‌بنكه‌یه‌كی پۆلیسی هه‌ولێر دۆزرایه‌وه و ئێستا له‌ماڵه‌وه‌یه.
له دوێنێ عه‌سره‌وه ئه‌یاد قادر له‌ماڵ چوبووه ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕابووه‌وه، خێزانه‌كه‌ى له سۆشیاڵ میدیاكان وێنه و زانیارییه‌كانیان بڵاوكرده‌وه‌و داوای هاوكاریان له ده‌زگاكان و خه‌ڵك كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ى.
قادر جه‌لال، باوكى ئه‌و مێردمنداڵه به 964ـى وت، كوڕه‌كه‌ى له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسی به‌ختیارى له هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌و گه‌ڕاندیانه‌وه ماڵه‌وه.
وتیشی “كوڕه‌كه‌م نه‌خۆشی ئۆتیزمى هه‌یه جارجاره له‌ماڵ ده‌رده‌چێت و ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان شه‌وی به‌سه‌رداهات و نه‌گه‌ڕایه‌وه”.