له‌ترسی خوێندن ماڵى جێهێشتبوو

گه‌نجه‌ ونبووه‌كه‌ى رواندز له‌ هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دره‌نگانى شه‌وى رابردوو گه‌نجێكی رواندز دواى چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ونبوونى، له‌ هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌ و باوكیشی ده‌ڵێت “له‌ترسی خوێندن رۆیشتبوو”.

گه‌نجه‌كه‌ ناوى ئیسماعیل خالید ته‌مه‌ن 15 ساڵه‌.

خالید قادر، باوكى ئه‌م گه‌نجه‌ له‌ سۆشاڵ میدیاكانى سۆران ئاگادارى و وێنه‌یه‌كی كوڕه‌كه‌ى بڵاوكردبووه‌وه و‌ داواى هاوكارى له‌ خه‌ڵك كرد كه‌ له‌هه‌ر شوێنێك كوڕه‌كه‌ى ببین ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌.

باوكى ئه‌م گه‌نجه‌ به‌ 964ـى وت، دوێنێ نیوه‌ڕۆ كه‌ له‌ماڵ ده‌رچوو نامه‌یه‌كی به‌جێهێشتبوو و لێی نووسیبوو “حه‌ز به‌ خوێندن ناكه‌م، بۆیه‌ من رۆیشتم، بەدوامدا مەگەڕێن و دەچمە شوێنێکی دوور و ناگەڕێمەوە”.

وتیشی “كوڕه‌كه‌م چه‌ند ساڵێك له‌سه‌ر یه‌ك له‌ خوێندن ده‌رنه‌ده‌چو، هیچ حه‌زێكی بۆ خوێندن نه‌مابوو، به‌ڵام ئێمه‌ حه‌زمان نه‌ده‌كرد واز له‌ خوێندن بهێنێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ له‌دواى دۆزینه‌وه‌ى كوڕه‌كه‌ى و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ناو ماڵه‌وه‌ ئیدى هیچ فشارێكی ناخه‌نه‌ سه‌ر بۆ خوێندن و ده‌ڵێت “تا خۆى قه‌ناعه‌تى بۆ دروست نه‌بێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌رده‌وامى به‌ خوێندن بدات، ئێمه‌ هیچ فشارێكی لێناكه‌ین”.

باسی له‌وه‌ كرد، دره‌نگانى شه‌وى رابردوو په‌یوه‌ندیان پێوه‌ كراوه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌یان له‌هه‌ولێره‌ ئه‌وانیش به‌دواداچوون و هێنایانه‌وه‌ بۆ رواندز.

کەسێک لە رواندز بێ سەروشوێنە

کەسێک لە رواندز بێ سەروشوێنە