حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە

کۆشکی سپی: پێمانوایە رێکەوتن نزیکە

964+

ژووری هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا رایگەیاند، مەدرید لە هاوکارییەکانی بۆ رێکخراوی ئەونروا بەردەوام دەبێت، پێچەوانەی مەدرید ڤیەنا هاوکارییەکانی بۆ رێکخراوی ئەونروا راگرت و داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات بەپەلە لێکۆڵینەوە لەم تۆمەتانە بکرێت.

رۆیتەرز لە زاری ناتانیاهۆوە ئەوەی گواستووەتەوە، هەموو جیهان چاوی لەسەر رۆڵی قەتەرە لە دانووسانەکان سەبارەت بە دیلەکان، دەبێت داوابکرێت دەوحە کاریگەری لەسەر حەماس دروست بکات.

رێکخراوی ئەونروا رایگەیاندووە، بەهۆی وەستاندنی هاوکارییەکان، لە دوای مانگی شوباتەوە ناتوانن لە هاوکاری خەڵکی غەزە بەردەوامبن

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین نوێترین ئاماری کوژراوانی جەنگەکەی لەگەڵ ئیسرائیل بڵاوکردوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 215 کەس کوژراون، کۆی گشتی کوژراوانی فەلەستین گەیشتووەتە 26637 کەس.

کۆشکی سپی دەڵێت، پێمانوایە رێکەوتن لە نێوان حەماس و ئیسرائیل سەبارەت بە دیلەکان دوور نییە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیێندراوێکیدا دەڵێت، پیلانێک هەیە بۆ راکێشانی ئەمریکا بۆ جەنگێکی نوێ لە ناوچەکە.