یاریی لووتکەی خەلی ئەفریقا بەڕێوەدەچێت. فۆتۆ: X
خاوەن ماڵ و پاڵەوان
ئه‌مڕۆ لووتكه‌ی تۆپی پێی ئه‌فریقا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ له یارییه‌كانی جامی ئه‌فریقا و له قۆناغی 16دا دوو یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه یاریی لووتكه له نێوان كۆتدیڤواری خاوه‌ن یاریگه و میوانداری و سه‌نیگالی پاڵه‌وانی وه‌شانی رابردووه‌وه.
یارییه‌كه كاتژمێر 11ی شه‌و ده‌كرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هێزترین یاریی قۆناغه‌كه بێت.
هاوكات پێش ئه‌و یارییه، له كاتژمێر 8ی ئێواره یاریی نێوان كاپ ڤێردی و مۆریتانیا به‌رێوه‌ده‌چێت.
مۆریتانیا له پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌فریقا به‌هێز ده‌ركه‌وتووه و ئه‌نجامی باشی به‌ده‌ستهێناوه، پێشبینیی ده‌كرێت بگاته قۆناغی داهاتوو.