لە حاجیاوا

دەست بەسەر نزیکەی 3 تۆن خۆراکی پڕ لە کرم و ئەسپێدا گیرا

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە قەزای حاجیاوا دەستیان بەسەر بڕی 2727 کیلۆگرام خۆراکی خراپبوودا گرتووە، کە بەهۆی خراپ هەڵگرتنیانەوە “کرم و ئەسپێ”یان لێدابوو.

تەندروستیی راپەڕین دەڵێت: ئەو بڕە خۆراکە کە دەکاتە نزیکەی 3 تۆن، لە کۆگایەک لەسەر رێگای گشتیی (حاجیاوا – سەروچاوە) دەستی بەسەردا گیراوە و پێکهاتبوو لە (ساوەر، بروێش، برنج، گەنمەشامی و دۆشاوی تەماتە).

تەندروستیی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەوەی ئەو خۆراکانە کرمیان تێدابووە و بەهیچ شێوەیەک شیاوی خواردنی مرۆڤ نەبوون، دەستبەجێ رێگری لە فرۆشتنیان کرا و خاوەنی کۆگاکەش سزای دارایی درا.