حاسڵاتی ئەمڕۆ
دۆخی تەندروستی لە رەفح کارەساتە و ئێرانیش چوار کوردی لە سێدارە دا
ژووری هەواڵ
مانگی سووری فەلەستینی رایگەیاند، دۆخی تەندروستی خەڵکی رەفح کارەساتە، رۆژانەش خراپتر دەبێت بە کەڵەکەبوونی سەدان هەزار پەنابەر.
لە دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی یەکدەستی کارمەندەکانی ئەونروا لەگەڵ حەماس، ژاپۆن و نەمساش وەستاندنی هاوکارییەکانییان بۆ رێکخراوهكه راگەیاند .
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران 4 هاوڵاتی كوردی بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ مۆساد و پلاندانان بۆ تێکدانی شوێنێکی بەرگری ئێران لە سێدارە دا، له كاتێكدا ئهوان ههوڵیاندابوو بهرهو ئهوروپا بڕۆن و له سنووری توركیا دهستگیركران و دیپۆرتكرابوونهوه.
ئاژانسی هەواڵی ئێرانی رایگهیاند، ئێران رەتی دەکاتەوە پەیوەندی بە هێرشەکەی بنکەی سەربازی ئەمریکاوە هەبێت لە باکوری رۆژهەڵاتی ئوردن، کە بووە هۆی کوژرانی 3 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 30 سهرباز.
حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، هێرشیان کردە سەر ناوچەی پرانێتی ئیسرائیل، ئاژانسە هەواڵەکانی ئیسرائیلیش دەڵێن تەنیا دوو سەربازیان بە سووکی برینداربوون.
لە 115ەیەمین رۆژی جەنگی ئیسرائیل و حەماسدا، هێرش و بۆردومانە چڕەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی خانیونس بەردەوامە، بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوەش لە چەندین ماڵ.