تەمەنى 53 ساڵە

کەسێک لەسەر دزینى پارچەى ئۆتۆمبێل دەستگیر کرا

964+

وریا فەتاح

لەلایەن پۆلیسى دەربەندیخانەوە، کەسێک لەسەر دزینى چەند پارچەیەکى ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا.

پۆلیسى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە دوكانەكەی پارچەی ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی جۆراوجۆری لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەرەبەندیخانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.

بەپێى راگەیەنراوەکەى پۆلیس، لە كاتی دەستگیركردنى تۆمەتبارەکەدا، دەست بەسەر ژمارەیەك پارچەی ئۆتۆمبێلدا گیرا، كە تۆمەتبار بردبووی.

تۆمەتبارەکە تەمەنى 53 ساڵە و ئێستا راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

دوو کەس لەسەر دزینی پارچەی ئۆتۆمبێل دەستگیر کران

دوو کەس لەسەر دزینی پارچەی ئۆتۆمبێل دەستگیر کران

لە سەیدسادق کەسێک لەسەر دزینی دەرمان دەستگیر کرا

لە سەیدسادق کەسێک لەسەر دزینی دەرمان دەستگیر کرا