دوێنێ بایکۆت بوو

دەوام لە هاتوچۆی سلێمانی دەستیپێکردەوە

دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ دەرگای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بە رووی هاوڵاتیاندا کراوەتەوە، بەڵام هاوڵاتیان کەم سەردانیان کردووە.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی بە 964 وت، ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی کارمەندان دەستیان کردوە بە دەوام و دەرگا کراوەتەوە بەڕوی هاوڵاتیاندا.

باسی لەوەش کرد، بەهۆی بایکۆتی دوێنێوە هاوڵاتیان وادەزانن ئەمڕۆش بایکۆتە، هەربۆیە رێژەیەکی کەم هاوڵاتی سەردانیان کردوون.

دوێنێ کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچەوە بایکۆتی دەوامیان کرد و دەرگایان بە رووی هاوڵاتیاندا نەکردەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا