نێچیرڤان بارزانی
کاردانەوەی هێرشەکەی ئوردن
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: “لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ گەلی ئەمریکا دەوەستینەوە”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تووندی ئیدانه‌ی هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن دەکات و ده‌ڵێت، لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ گەلی ئەمریکا دەوەستینەوه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له سنووری نێوان ئوردن و سوریا، ئه‌مڕۆ دووشەممە 29.1.2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی ئوردن دەکەم و سەرەخۆشی لە خێزانی سەربازە کوژراوەکان دەکەم.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، “لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ گەلی ئەمریکا دەوەستینەوە، هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەکەین.”
ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه راگه‌یاندرا، له ئه‌نجامی هێرشێكدا به درۆن بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی خه‌ربه‌ت عه‌دنان له سنووری ئوردن و سوریا، كه به تاوه‌ر 22 ناسراوه، سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون و 25ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێرشه‌كه كاردانه‌وه‌ی توندی ئه‌مریكای لێكه‌وته‌وه و هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی ئه‌مریكا و وه‌زیری به‌رگری، به‌ڵێنیان دا وه‌ڵامی گونجاویان بۆ هێرشه‌كه هه‌بێت.