" هەواڵەکە ناڕاست بوو"

دژەتیرۆری کوردستان: هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

تونا نەقی

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ وا بڵاوکرایەوە کە بە فرۆکەی بێفرۆکەوان هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، دژە تیرۆری کوردستان رەتیدەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، لە ژمارەیک میدیا و کەناڵی میلشیاکانەوە وابڵاوکرایەوە، کە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر.

دەشڵێت، ئەوان رایدەگەیەنن کە ئەو بابەتە بێبنەما و ناڕاستە و ئەمڕۆ هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.