دوو کارمەندی لیژنەکانی قایمقامیەتی دەربەندیخان لە کاتی پشکنینی دەرمانی دەرمانخانەیەکدا - وێنە: قایمقامیەتی دەربەندیخان
ساڵی رابردوو
قایمقامیەتی دەربەندیخان سەردانی 600 دەرمانخانە و نۆرینگەی کردووە
964+
پێشەوا محەمەد
قایمقامیەتی دەربەندیخان لە ماوەی ساڵی رابردوودا سەردانی زیاتر لە 600 دەرمانخانە و نۆرینگەی کردووە و چوار دەرمانگەیان داخستووە و هەشت نۆرینگەش ئاگادار کراونەتەوە.
بەپێی ئامارێکی قایمقامیەتەکە، کە ئەمڕۆ شەممە 27.1.2024 بڵاوکراوەتەوە، لەو ساڵەدا دەستبەسەر 250 پارچە شریتی 10 دانەیی 18 دەرزی، 41 ٍشروب، 11 قەترە، سێ سابوون و دوو شوشە دەرمانی ئەعشابی ماوەبەسەرچوودا گرتووە.
سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، لیژنەکانیان بەردەوام لەناو بازاڕ و چاودێریی تەواوی دوکان و شوێنکارەکان دەکەن تا هیچ کەسێک مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست نەکات جا بە دەرمان بێت یان خواردن و هەر بابەتێکی دیکە.
دەشڵێت، هاوڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە لیژنەکانیان چاوکراوەن و داوای هاوکاری هاوڵاتیانیش دەکات هەر سەرپێچییەک ببینن پەیوەندی بە لیژنەکانیانەوە بکەن.
هەر بە پێی ئاماری قایمقامییەتەکە، لەو ساڵەدا بە بڕی 225 هەزار دینار سزای دارایی دەرمانخانە و نۆرینگەکان دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا، لیژنەکان هۆڵێکی لەشجوانییان بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە داخستووە و دوکانێکی دەرمانی سروشتیش ئاگادارکردووەتەوە.