نەشتەرگەری بۆ دەکرێت

ئەم وەرزە بۆ باڵدی کۆتایی هات

964+
سۆما حەکیم زادە

بەرگریکارە لاوەکەی بارسێلۆنا  رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە یاریی بەرامبەر بیلباو لە جامی شای ئیسپانیا تووشی پێکان بوو، تیمی پزیشکی یانەی بارسێلۆنا یەکلایی کردەوە و رایگەیاند، ئەلێکس باڵدی تووشی پێکان بووە لە ئەژنۆیدا و دەبێ لە چەند رۆژی داهاتوودا نەشتەرگەری بۆ بکرێت و ئیتر ئەم وەرزە بۆ ئەو کۆتایی هاتووە.

هەروەها پزیشکانی بارسا ئەوەشیان خستەڕوو، بەهۆی نەشتەرگەرییەکە نازانین کەی ئەم یاریزانە دەگەڕێتەوە بۆ مەشق و راهێنانەکانی، بەڵام لەوانەیە بە لای کەمەوە چوار مانگی پێ بچێت و پێویستی بە پشوو بێت، ئەمەش واتە ئەم وەرزە بۆ ئەو کۆتایی دێت.

بڕیارە نەشتەرگەرییەکە لە شاری تورکو لە فینلاند لەلایەن دکتۆر لاسی لێمپایننەوە بە سەرپەرشتی پزیشکانی یانەکە بۆ یاریزانەکە بکرێت، بەم شێوەیە کێشەکانی چاڤی بۆ ئەم وەرزە زیاتر دەبن، لەلایەک یانەکە بەهۆی کێشەی داراییەوە توانای کڕینی یاریزانێکی نوێی نییە، لەلایەکی دیکەشەوە پێکان یەخەی بەشێكی یاریزانەکانی گرتووە، بە تایبەتی یاریزانانی بەرگری.

له‌وانه‌یه‌ سه‌رۆكی بارسێلۆنا سزابدرێت

له‌وانه‌یه‌ سه‌رۆكی بارسێلۆنا سزابدرێت