دەیانبەنە بەغدا

گەشتی ژمارەیەک عومرەکاری سلێمانی کێشەی تێکەوتووە

ژووری هەواڵ

لە سعودیەوە گەشتی ژمارەیەک عومرەکاری کورد، کە دەبوو لە سلێمانی داببەزن، گۆڕدراوە بەرەو فرۆکەخانەی بەغدا، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت لە هەوڵی چارەسەرکردنیدان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، رزاق محێبس، وەزیری گواستنەوەی عێراق و دەستەی فرۆکەوان و دەستەی حەج و عومرەی عێراق هاتوونەتە سەر خەت و لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.

نوسینگەی رۆژنامەوانی د. بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ژمارەیەکی تەلەفونی لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هەر عومەرکارێک لەو گەشتە لە فرۆکەخانە ماوە پەیوەندی بکەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکەتان: 07702071414

964 پەیوەندیکرد بە نوسینگەی ئەو پەرلەمانتارەی عێراق، ئەوان وتیان، “وەڵامیان وەرگرتووە [لەلایەنی حکومەتی عێراق] و بەزووترین کات کێشەکە چارەسەر دەکرێت”.

“داوامانکرد بەپەلە کێشەی ئەو هاوڵاتیانە چارەسەر بکرێت و بەڕێزەوە بگەڕێندرێنەوە بۆ سلێمانی، کەمێک بەر لەئێستا وەڵاممان وەرگرت و بە زوترین کات چارەسەر دەکرێت”، نوسینگەی ئەو پەرلەمانتارە  وا دەڵێت.