بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر چی دەڵێت؟

کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی ئەڵمانی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر راگرت

964+

فەهمی نەبی

بەر لەنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆمپانیای Eurowingsی ئەڵمانی نامەی بۆ ئەو کەسانە ناردووە کە بەنیازن لەگەڵ کۆمپانیاکە لە ئەڵمانیاوە گەشت بۆ هەولێر بکەن، لە نامەکە ئەوە هاتووە، لەپێناو سەلامەتی سەرنشینەکانی گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر راگرتووە.

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بە 964ی وت، “ئەو بڕیارەی کۆمپانیای Eurowings یەکەمجار نییە، چەند جارێکی دیکەش هەمان ئەو بڕیارەیان داوە، هیچ مەترسیەک لەسەر فڕۆکەخانەی هەولێر نییە و هیچ کۆمپانیایەکی دیکە گەشتی هەڵنەوەشاندووەتەوە”.

ئەوەشی وت، ئەو کۆمپانیایە تا 1.3.2024 گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگرتووە.

کۆمپانیای Eurowingsی ئەڵمانی بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ نامەیەکی ناردووە بۆ هەموو ئەو کەسانەی بەنیازبوون لەرێگای ئەو کۆمپانیایە گەشت بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر بکەن، لەنامەکە  ئەوە هاتووە: “بەهۆی باردوۆخی ئێستای عێراق ناچاربووین گەشتەکانمان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر رابگرین، تیمەکانمان لەگەڵ Lufthansa Group Security لە راوێژدان بۆ هەڵسەنگاندنی کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان”.

بەپێی ئەو خشتەیە بێت لەسەر ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هەیە سەبارەت بە زانیاری گەشتەکانی ئەمڕۆی فڕۆکەخانە، کۆمپانیای Eurowings کاتژمێر 12:50 نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەشتی هەبووە، بەڵام هەڵوەشاوەتەوە.

لەسەر ماڵپەڕی کۆمپانیای Eurowings ریکلام بۆ گەشتێک بەرچاو دەکەوێت کە هەفتەی رابردوو کۆمپانیاکە وەک ئۆفەر دایناوە، ئەوە هاتووە “ئەگەر دەتەوێت کاتی پشوو لە عێراق و هەولێر بەسەر ببەی لەمانگی یەک، سوود لەم دەرفەتە ببینە و بە 199 یۆرۆ و 99 سەنت بلیتی فڕۆکە بۆگەشتێک کە بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر دەبێت بەدەست بهێنە”.

ئەو نامەیەی کۆمپانیای Eurowings بۆ گەشتیارانی گەشتەکەی ناردووە:

کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی ئەڵمانی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر راگرت

لە دوێنێ شەوەوە هەشت گەشتی فڕۆکەخانەی هەولێر هەڵوەشاو...

لە دوێنێ شەوەوە هەشت گەشتی فڕۆکەخانەی هەولێر هەڵوەشاوەتەوە