جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی وادەڵێت

“ئەو پزیشکانەی بایکۆتیان کردووە نەگەڕێنەوە تەندروستی دەکەوێت”

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

تەندروستی سلێمانی دەڵێت، نەبوونی پارە و بودجەی تایبەت دەستی گرتوون و لە قەیراندان، لە لایەکی دیکە بایکۆتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو کێشەی دروست کردووە ئەگەر نەگەڕێنەوە تەندروستی دەکەوێت.

هیرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ 964 دەڵێت: لە هەوڵداین پزیشکان بگەڕێنینەوە بۆ دەوامیان بۆ ئەوەی کەرتی تەندروستی نەکەوێت.

وتیشی، لە رووی دەرمانەوە کێشەیەکی ئەوتۆیان نییە، بەڵام پێویستیان بە ئامێری گەورەی پزیشکییە بە تایبەت بۆ نەخۆشخانەی هیوا.

سەبارەت بە دواکەوتنی موچە وتی، دەبێت گرنگی کەرتەکان رەچاوبکرێت کەرتی تەندروستی نابێت بکەوێتە ژێر هیچ مەترسییکەوە و دەبێت رەچاوی دۆخیان بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی