ئۆپامیکانۆ تووشی پێکان بوو. فۆتۆ: AFP
کێشەن بۆ تیپەکە
بایرن میونشن سێ یاریزانی له ده‌ست دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی بایرن میونشن سێ یاریزانی پێكانیان هه‌یه و بۆ یارییه‌كانی داهاتوو كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت.
یانه‌ی بایرن میونشن رایگه‌یاند، به‌رگریكاری یانه‌كه‌یان دایۆ ئۆپامیكانۆ له یاریی شه‌وی رابردوو به‌رامبه‌ر یۆنیه‌ن به‌رلین دووچاری پێكان بووه و تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.
یانه‌كه هه‌روه‌ها رایگه‌یاند جۆشوا كیمیچ له شانی ئازاری هه‌یه و كۆنراد لایمه‌ریش پێكانی هه‌یه، ئه‌وانیش بۆ ماوه‌یه‌ك له تیپه‌كه داده‌بڕێن.
بایرن میونشن شه‌وی رابردوو له یارییه‌كی دواخراوی خولی ئه‌ڵمانیا، به گۆڵێك له یۆنیه‌ن به‌رلینی برده‌وه، یاریی داهاتووشی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئۆگسبۆرگه.