سێ کەسیش بریندارن

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

+964

سیروان خورشید- دوزخورماتوو

لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەڵاحەدین-خورماتوو چوار کەس گیانیان لەدستدا و سێ کەسی دیکە برینداربوون.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.1.2024 رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی فۆرت و ئۆپڵ ڤێکترا روویداوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن.

964 چەند جارێک پەیوەندی بە بەشی هاتوچۆی سەڵاحەدینەوە کرد، بەڵام بەردەست نەبوون.

سەرچاوەیەکی نزیک رووداوەکە بە964ی وت، جۆری رووداوەکە پێکدادانی خێرای نێوان هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بووە و ئەو شوێنەی کە رووداوەکەی تێیدا روویداوە شەقامەکە بەرز و نزمیی زۆری تێدایە، شۆفێری ئۆپڵەکە لە نزمییەوە کاتێ گەشتووەتە سەرەوە، ئۆتۆمبێلی فۆرتەکەی نەبینیوە و بە تیژڕەوییەکی زۆرەوە پێکدادان لەنێوانیاندا روویداووە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، سەرجەم سەرنشینانی نێو ئۆتۆمبێلی ئۆپڵەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە، کە ژمارەیان چوار سەرنشین بوون بە شۆفێرەکەشەوە. سێ کەسی دیکەش لەنێو فۆرتەکە برینداربوون و سەرجەمیان رەوانەی نەخوشخانەکراون.

بریندارەکان بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان رەوانەی نەخۆشخانەکران، پۆلیسی هاتوچۆ نەگەشتبووە شوێنی رووداوکە.

پێداچوونەوە: موحسین عومەر

کێشە بۆ هێڵی ئينتەرنێتی سنووری دوزخورماتوو دروست بوو

کێشە بۆ هێڵی ئينتەرنێتی سنووری دوزخورماتوو دروست بوو