لەسەر کەیسێکی دیکەیە

دوو برای ئەو کەسە دەستگیر کران کە ئەفسەرەکەی سلێمانییان کوشت

964+

پێشەوا محەمەد

پۆلیسی سلێمانی لەسەر هەڕەشە و چوونە سەر کەسێک دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکات، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دەردەکەوێت، ئەو دوو تۆمەتبارە برای ئەو کەسەن، رێپێدراوی پۆلیس “ر.ح”ـیان لە شەقامی پیرەمێرد کوشت.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.1.2024 بڵاویکردووەتەوە، کەسێک سکاڵای کردووە، کە دووکەس چوونەتە سەری و بە زۆر سواری ئۆتۆمبێلیان کردووە و هەڕەشەیان لێکردووە و پۆلیسیش بەدواداچوون دەکات و دوێنێ چوارشەممە ئەو دوو تۆمەتبارە دەستگیر دەکات.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، “یەکێک لەو دوو تۆمەتبارە پێشینەی تاوانی دیکەی هەیە و لە لایەن دادوەرەوە داواکرابوو، ئێستا هەردووکیان بە مادەکانی 405 و 31 لە یاسای سزادانی عێراق دەستگیرکراون”.

شەوی 22.1.2024 لە شەقامی پیرەمێرد لە ناوبازاڕی سلێمانی، لە کاتی دەستگیرکردنیدا، تۆمەتبارێک رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس دەبێتەوە و رێپێدراوێکی پۆلیس دەکوژێت و شەوی دواتر دەستگیر دەکرێت.

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا