بۆ دووەمجارە غرامە دەکرێت
خاوه‌ن مۆلیدهیهكى هه‌ڵه‌بجه سێ رۆژه كاره‌باى نه‌داوه‌ته ماڵان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنەی مۆلیداتی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە، بۆ دووه‌مین جار خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌كی سزا دا چونكه ده‌ڵێت، كاره‌باى نه‌داوه‌ته ماڵان.
لیژنه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى ماوەی سێ رۆژە مۆلیدەی گەڕەکی تووە وشک لە کارکەوتووە و کارەبای نەداوە بە هاوڵاتیان و چەندین جار لە لایەن لیژنەكهیانەوە ئاگادار کراوەتەوە، بۆیه دووباره سزایان داوه.
دا‌واشیان لێكردووه کە مۆلیدەی یەدەگ بهێنێت و ئامادە نەبووە ئه‌وه‌ش بكات، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بێ کارەبا نەبن.
به‌قسه‌ى لیژنه‌كه “ئەمە چەندەمین جارە مۆلیدهكه ئەم کارە دەکات و بێباکە لە ئاست هاوڵاتیان بەڵێننامە دەهێنێت لە فەرمانگەی دادنوسی هەڵەبجە و كاریشی پێناكات”.
بڕیارى لیژنه‌كه جگه له غەرامەکردنی دووبارەی خاوەن مۆلیدەكهیه، هه‌مانكات بە پێى یاسا و رێنماییەکان، سەرجەم ئیجرائاتە یاساییەکانی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.