لە سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتییەک پێنج پۆست بە کێبڕکێ پڕدەکاتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی پێنج پۆستی بەرپرسی هۆبە بە کێبڕکێ پڕدەکاتەوە، بەڵام ئەوانەی CV پێشکەش دەکەن دەبێت کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکە بن.
پۆستەکان بریتین لە بەرپرسی هۆبەکانی؛ پلان و بەدواداچوون و خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کەمئەندامانی سلێمانی و هۆبەکانی یاسا، پلان و بەدواداچوون و خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، هەرکەسێک ئارەزوومەند بێت دەبێت تا 10 رۆژی دیکە CVـی خۆی پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکات.
مەرجەکانی هۆبەی پلان و بەدواداچوون:
*فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە بێت.
*دەرچووی کۆمەڵناسی، دەروونناسی، ئامار یان کارگێڕی بێت.
*بڕوانامەی ماستەر دەبێت پێنج ساڵ بێت بەدەستی هێنابێت، بەکالۆریۆس 10 ساڵ و دبلۆم 14 ساڵ.
*شارەزایی لە کاری بەڕێوەبردن و پلاندانان هەبێت.
*شارەزای کۆمپیوتەر بێت و باشترە زمانێکی دیکە بزانێت.
مەرجەکانی هۆبەی خزمەتگوزاری:
*بەبێ CV و بە لاری نەبوونی بەڕێوەبەرەکانیان دەبێت.
*هەڵگری بڕوانامەی پەیمانگا، ئامادە پیشەییاکان و ئامادەیی بێت.
مەرجەکانی هۆبەی یاسا:
*فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی بێت.
*دەرچووی کۆلێژی یاسا بێت.
*بڕوانامەی ماستەر دەبێت پێنج ساڵ بێت بەدەستی هێنابێت، بەکالۆریۆس 10 ساڵ.
*شارەزایی تەواوی هەبێت لە بوواری بەڕێوەبردنی کاروباری یاسا و رێنماییەکان.
*شارەزای کۆمپیوتەر بێت و باشترە زمانێکی دیکە بزانێت.