جەمال بولمازی شەرمەزارە. فۆتۆ: تۆڕی X
شکستیان هێنا
هێرش كرایه‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر له جامی ئه‌فریقا خراپی به‌سه‌ر هات و شه‌وی رابردوو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به مۆریتانیا دۆڕا و به‌مه‌ش نه‌یتوانی بگاته قۆناغی دووه‌م، هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش هێرشیان كرده سه‌ر تیپه‌كه.
راهێنه‌ر و یاریزانانی جه‌زائیر هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ن و داوای لێبوردن له هانده‌رانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
جه‌مال بولمازی، راهێنه‌ری جه‌زائیر رایگه‌یاند، ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌نجامه خراپه‌كانی تیپه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
هاوكات جه‌ماوه‌ری جه‌زائیر هێرشیان كرده ئه‌و هوتیله‌ی تیپه‌ی تێدا نیشته‌جێیه له كۆتدیڤوار و داوای ده‌ركردنی راهێنه‌ر و گۆڕانكاریی ریشه‌ییان له تیپه‌كه‌دا كرد.