"سوورن لەسەر بایکۆت"

مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌ دوكان دژی “غیاب”دانیان گردبوونه‌وه‌

+964

به‌رزان عوسمان – دوكان

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌ هۆی غیابدانیان و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ده‌وام و سزادانیان، له‌ به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی دوكان گردبوونه‌وه‌.
ئه‌وان رایانگه‌یاند له‌ بایكۆت به‌رده‌وام ده‌بن و سوورن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان، كه‌ دامه‌زراندنه‌.
یه‌كێك له‌ مامۆستاكان به‌ 964ی وت، مامۆستا به‌ گیرفانی به‌تاڵ و نه‌بوونی خه‌رجی ماڵ و منداڵ و هاتوچۆ ناتوانێت ده‌وام بكات.
964 په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی دوكانه‌وه‌ كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه‌.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان ئەمڕۆ دیسان گرد دەبنەو...

مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان ئەمڕۆ دیسان گرد دەبنەوە