407 بیریان ماوە

100 بیری ئاوی راپەڕین کێشەیان هەیە

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی رانیە 100 بیری ئاوی کێشەیان هەیە، بەشێکیان ئاوەکەیان بەکەڵکی خواردنەوە نایەن و بەشێکیشیان وشک بوون.

ئێستا بەڕێوەبەرایەتییەکە زیاتر لە 400 بیری ئاوی کێشەیان نییە و ئاوی خواردنەوەی 40%ـی دانیشتوانی سنوورەکە دابین دەکات.

سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، جگە لەو 400 بیرە 100 بیری دیکەمان هەن لەکارکەوتوون و بەدوای چارەسەرەوەین بۆیان.

وتیشی، “بەشێکیان دەماری گۆگردیان تێکەڵ بووە و ئاوەکەیان بەکەڵکی خواردنەوە نایەت، بەشێکیشیان وشک بوون و رەنگە ئەگەر دووبارە لێبدرێنەوە بگەنەوە ئاو و چارەسەر بکرێن”.

سنوورەکە نزیکەی 80 هەزار هاوبەشی ئاوی هەیە و گەڕەکەکانیشی لە زیادبووندان.

“ئێمە بۆ زۆرینەی گەڕەکە نوێکان بیری نوێ لێدەدەین چونکە بەردەوام گەڕەکی نوێ دروست دەبێت و تۆڕی ئاوی رانییەش بەشی ئەو هەموو فراوانبوونەی دانیشتوان ناکات”، ئەوەش قسەی سەلام عومەرە.