پێوەری ئاو _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
تا مانگی ئادار بەردەوامدەبێ
داشکاندنی قەرزی ئاو 260 ملیار دینار پارەی بۆ خەڵک گەڕاندووەتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە ئەنجامی سوودمەند بوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو، بڕی 460 ملیار دینار و 650 ملیۆن دینار و 824 هەزار دینار بۆ خەڵک گەڕاوەتەوە.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ملیۆنێک و 100 هەزار هاوبەشی ئاو هەن، لە هەولێر 149 ملیار و 552 ملیۆن و 645 هەزار دینار، لە سلێمانی 68 ملیار و 320 ملیۆن و 602 هەزار دینار، کۆی ئەو بڕە پارەیە بووە کە بۆ خەڵکی ئاو پارێزگایانە گەڕاوەتەوە پاش پاکتاوکردنی قەرزەکانیان.
داتاکە دەرخەی بڕە پارەی گەڕاوەیە لە راگەیاندنی پڕۆسەکە تا 15.1.2024، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە 964ی وت، لە ئەنجامی پڕۆسەکە سێ هەزار و 397 هەزار هاوبەش لە هەولێر، چوار هەزار و 625 هەزار هاوبەش لە دهۆک نۆ هەزار و 789 هاوبەش لێی سوودمەند بوون.
بەقسەی ئەو بێت، کۆتا ماوەی درێژکراوە کە بڕیاری لەسەر درا لە 10.12.2023 بوو، وە تاوەکو 10.3.2024 داشکاندنی 15% لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، ئەگەر کەسێک 100 هەزار دینار پارەی ئاو قەرزدار بێت، ئەوا 85 هەزاری دیناری لێ وەردەگیرێت.