سەبارەت بە کارتی بازرگانییە

بانکی ناوەندی چەند رێکارێکی نوێی بۆ بازرگانان دەرکرد

964+

فەهمی نەبی

بانکی ناوەندی پێنج رێکاری نوێی دەرکردووە بۆ دەرهێنانی کارتی بانکی ئەلیکترۆنی بۆ ئەو بازرگانانەی بەشێوەیەکی سنووردار و بچووک بازرگانی دەکەن، بەجۆرێک هەر بازرگانێک دەتوانێت مانگانە 100 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوە بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق پێنج رێکاری نوێی راگەیاندووە و ئامانجی کارەکەیان ئەوەیە بازرگانان خواستیان لەسەر کڕینی دۆلار کەمبێتەوە.

رێکارە نوێیەکانی بانکی ناوەندی بەمجۆرەیە:

1. ئەو کۆمپانیایانەی کاری پارەدان دەکەن و خواستی دەرهێنانی ئەو جۆرە کارتەیان هەیە بۆ بازرگانان، سەرەتا داواکاریەک پێشکەشی بانکی ناوەندی دەکەن، دوای ئەوەی رەزامەندیان بەدەستهێنا، دەتوانن کارتی بانکی ئەلیکترۆنی جۆری (بازرگانی) دەربهێنن.

2. دەبێت هەموو رێکارەکانی گواستنەوەی پارە لەو کارتانە بەپێی رێنمایی بانکی ناوەندی بێت کە لەساڵی 2023 دەرچووە، هەر گواستنەوەیەکی لەو کارتانە نابێت مانگانە لە 100 هەزار دۆلار زیاتر بێت (واتا 10 دەفتەر دۆلار).

3. ئەو کارتە بازرگانیە تەنیا بۆ مەبەستی بازرگانی و کڕینی کاڵا بەکاردێت.

4.ئەو کۆمپانیایەی رەزامەندی دەرهێنانی کارتی بازرگانی وەردەگرێت، وردبینکردنی ئەو کارتانە لەئەستۆ دەگرێت، بەتایبەت بۆ لیستە سەرکیەکانی قەدەغەکردنی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و فەرمانگەی کۆنتڕۆڵکردنی سامانی بیانی و یەکێتی ئەوروپا.

5.پێویستە ئەو بازرگانانەی بەشێوەیەکی سنووردار و بچووک بازرگانی دەکەن، پارەکانیان لە بانکە عێراقیەکان بە دیناری عێراقی بێت.

بانکی ناوەندی پێدانی دۆلاری کاشی بەو بانکانە راگەیاند ...

بانکی ناوەندی پێدانی دۆلاری کاشی بەو بانکانە راگەیاند کە لای ئەوان تۆمارکراون