دیمه‌نێكی ئه‌و ژیشكه ره‌شه‌ى بۆ یه‌كه‌مجار تۆماركراوه... وێنه‌كان: سۆران ئه‌حمه‌د
ناوى (براندت)ـه و له شاخى به‌مۆ بیندراوه
بۆ یه‌كه‌مجار “ژیشكی ره‌ش” له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڵاوبوونەوەی توێژینەوەیەکی نوێى چه‌ند توێژه‌رێك ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه له هه‌رێمی كوردستان “ژیشكی ره‌ش” بوونى هه‌یه بۆ یه‌كه‌مجاریش كه بیندراوه، له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا.
ئه‌و جۆره ژیشكه كه ناوى (براندت)ـه، به دیاریكراوى له شاخی بەمۆ و خۆشک له سنوورى سلێمانى له هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه.
به‌پێی توژینه‌وه‌كه كه سۆران ئه‌حمه‌د زینده‌وه‌رزان و یه‌كێك له توێژه‌رانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بڵاویكردووه‌ته‌وه، دواى چه‌ندجار گه‌ڕان به شاخى به‌مۆ ده‌ركه‌وت كه ئه‌و جۆره ژیشكه بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌بیندرێت و تۆمار ده‌كرێت.
هه‌روه‌ك له توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ى پێكراوه، ساڵى 2020 بۆیه‌كه‌مجار توێژه‌ره‌كان له‌رێگاى كامێراوه ئه‌و ژیشكه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
سۆران ئه‌حمه‌د، به 964ـى وت، له‌و توێژینه‌وه‌یاندا دوو توێژه‌رى زانكۆى سلێمانى و توێژه‌رێك له زانكۆى به‌غدا و توێژه‌رێكی ئێرانی كه شاره‌زایی له زینده‌وه‌ره شیره‌ده‌ره‌كان هه‌یه له‌گه‌ڵ زانایه‌كی پورتوگالیش به‌شدارییان كردووه.
وتیشی “دواى ئه‌وه‌ى وێنه‌ى ئه‌و ژیشكه‌مان ده‌ستكه‌وت بۆئه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێت و تۆمار بكرێت، ده‌بوایه ژیشكه‌كه خۆى له‌به‌رده‌ستمان بێت و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه بوو تواندرا سێ له‌و جۆره ژیشكه به‌ده‌ست بگرین و یه‌كێك له‌وانه كارى له‌سه‌ر كرا و دوانه‌كه‌ی دیكه‌شمان ئازادى ناو سروست كردنه‌وه”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و ژیشكه‌ى توێژینه‌وه‌كه‌ى له‌سه‌ر كراوه، ئێستاش له زانكۆى سلێمانى پارێزراوه.
سۆران، باس له قۆناغه‌كانى تۆماركردنى زینده‌وه‌ران ده‌كات و ده‌ڵێت، پێویسته دواى ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ى زانستى، هه‌مان ئه‌و توێژینه‌وه له گۆڤارێكى ئه‌كادیمى جیهانى بڵاوبكرێته‌وه بۆ دانپێدانانى، ده‌ڵێ “ئێمه‌ش ته‌واوى ئه‌م قۆناغانه‌مان ئه‌نجام داوه”.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ژیشكی ره‌ش:
– کێشی نزیكەى یه‌ك كیلۆگرام و درێژی لەشی 20 تاوه‌كو 25 سانتیمه‌تره.
– سەرەوە و لاتەنیشتەکانی لەشی بە دڕکی نووک رەش داپۆشراوە.
– چاوەکانی رەشە، لمۆزی کەمێک بەرەو سەرەوەیە و تیژە، گوێکانی درێژە و لە دڕکە نزیکەکانی دەوروبەریان تێپەڕیون.
– دەموچاویان خۆڵەمێشیە و مووی تۆخی خۆڵەمێشی بڵاوبوەتەوە لەسەر روومەت و پێشەوەی سەریان.
– درێژی کلکی دوو تاوه‌كو چوار سانتیمه‌تر و ژمارەی ددانه‌كانیشی 36 دانه‌یه.
– لە باخەکان، ناوچە شاخاویەکان، و دارستانەکان دەبینرێن.
– وەرزی جووتبوونیان له‌مانگه‌كانى جۆزەردان – گەلاوێژه، ژمارەی بێچوو تاوه‌كو شه‌ش دانه‌یه.
– جۆری خۆراک: مێروو و بێبڕبڕەکانی تر، مارەکان، مارمێلکەکان، هێلکەکان و میوەکان.
دابەشبوونی جوگرافی: کوردستانی عێراق، ئێران، سعودیە، عومان، یەمەن، پاکستان، ئەفغانستان، تاجیکستان، ئۆزباکستان، و تورکمانستان.
لینکی توێژینەوە:
https://www.degruyter.com/…/10…/mammalia-2023-0091/html