پۆلیس: کوڕێک دەستگیرکرا کە یەک دەفتەر دۆلاری لە کچێک سەندووە

964+ شاڵاو عەلی – سلێمانی پۆلیسی سلێمانی کوڕێکی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی ئەوەی قۆڵی کچێکی بڕیوە، گوایە ئەو کوڕە 15 ملیۆن و 500 هەزار دیناری لەو کچە سەندووە. دەوترێت ئەو دووانە لە رێگەی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی یەکیان ناسیوە. سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964+ی وت، دوای ئەوەی کچێک لە بنکەی پۆلیسی رزگاری سلیمانی سکاڵای لەسەر کەسێک تۆمارکردوە و وتوویەتی کە بڕە پارەیەکی زۆری بە فێڵ لێسەندراوە، هێزەکانیان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە. ئەو وتەبێژە دەڵێت، لە ماوەی 24 کاتژمێردا توانیویانە بە هەماهەنگی پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارەکە لە شاری هەولێر بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن. پۆلیس دەستی بەسەر بڕێک لە پارەکەشدا گرتووە. سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت، تۆمەتبارەکە ناوی (م، ف، ع)ە، لەدایکبوی 2003یە و دانیشتوی هەولێرە. ئێستا ئەو تۆمەتبارە بەپێی مادەی 452ی یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.