كتێبه‌كان كه پێشكه‌شی كتێبخانه‌ى هه‌ولێر كراون... وێنه: كتێبخانه‌ى هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌ى جۆراوجۆرن
زیاتر له 4500 كتێب پێشكه‌شى كتێبخانه‌ى هه‌ولێر كران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌لایه‌ن كتێبخانه‌یه‌كه‌وه زیاتر له چوار هه‌زار و 500 كتێب پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ى گشتیی هه‌ولێر كران و به‌ڕێوه‌به‌رى كتێبخانه‌ش ده‌ڵێت، دابه‌شی سه‌ر لقه‌كانى كتێبخانه‌كانیان كردووه.
كتێبخانه‌ى گشتیی هه‌ولێر ساڵى 2005 له‌لایه‌ن كۆرییه‌كانه‌وه ده‌ست به دروستكردنى بیناكه‌ى كرا و له ساڵى 2008 یش ته‌واو كرا، کە دەکەوێتە ناو پارکی سامی عەبدولرەحمان، ئێستاش زیاتر له 200 هه‌زار ناونیشانى جیاوازى له‌خۆگرتووه و به‌شێكى تایبه‌تیشى به منداڵان هه‌یه.
ناز فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌رى كتێبخانه‌ى گشتیی هه‌ولێر، به 964ـ وت، له‌لایه‌ن كتێبخانه‌ى ته‌فسیره‌وه چوار هه‌زار و 557 كتێبیان پێشكه‌ش كراوه.
وتیشی “ئه‌و كتێبانه‌ى پێشكه‌شمان كراون له سه‌رچاوه‌ى جۆراوجۆرن و هه‌مووشیان به زمانى كوردین، ئێمه‌ش دابه‌شی سه‌ر ته‌واوى كتێبخانه‌كانمان كردوون”.
له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر جگه له كتێبخانه‌ى گشتیی هه‌ولێر كه به (کتێبخانەی زیتون) ناسراوه، 22 لقى دیكه‌شیان له قه‌زا و ناحیه‌كانى سنووره‌كه‌یاندا هه‌یه.
ناز كاكه‌یی، ئاماژه‌ى به‌وه كرد، ئه‌وان وه‌ك كتێبخانه هیچ بودجه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ كڕینى كتێب، بۆیه سوپاسی ئه‌و كتێبخانه و ده‌زگایانه ده‌کەن، كه كتێبیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.