دیمه‌نێكی ناو كتێبخانه‌ى بلێ له ئیداره‌ى سۆران كه دوو منداڵ كتێبیان له‌به‌رده‌م دایه... وێنه: كتێبخانه‌ى بلێ
رۆژانه 12 خوێنه‌ر كتێبیان خوێندووه‌ته‌وه
له هه‌شت كتێبخانه‌ى سۆران رۆژانه 11 كه‌س سه‌ردانى كردوون
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران به هه‌شت كتێبخانه‌ى گشتى، رۆژانه ته‌نیا 11 كه‌س سه‌ردانی كردوون و 12 خوێنه‌ریش كتێبیان له‌و كتێبخانانه خوێندووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئامارێك كه بەرێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ئیدارەی سۆران، بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى ساڵى 2023 دا، چوار هه‌زار و 379 كه‌س سه‌ردانى ئه‌و كتێبخانانه‌ى كردووه و چوار هه‌زار و 662 كه‌سیش له‌و كتێبخانانه كتێبیان خوێندووه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ى ساڵى رابردوودا، کتێبخانەی گشتی سۆران، 724 خوێنەر و 863 سه‌ردانیكار، سه‌ردانى كردووه , کتێبخانەی گشتی رواندزیش 613 كه‌س كتێبیان لێ خوێندووه‌ته‌وه و 633 كه‌سیش سه‌ردانیان كردووه.
کتێبخانەی گشتی بلێ 775 خوێنه‌ر و 569 سه‌ردانیكار و کتێبخانەی گشتی مێرگەسۆر هه‌زوار و 168 خوێنه‌ر و 501 سه‌ردانیكار و کتێبخانەی گشتی وەرتێ 210 خوێنه‌ر و 379
سه‌ردانیكار و کتێبخانەی گشتی سیدەکان 351 خوێنەر و 622 سه‌ردانیكار و کتێبخانەی گشتی گەڵاڵە 228 خوێنه‌ر و 467 سه‌ردانیكار و کتێبخانەی گشتی خەلیفانیش ژمارەی خوێنەرانى بریتی بووه له 593 و 345 كه‌سیش سه‌ردانیان كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵه‌دا ناساندن بۆ كتێب و به‌رهه‌می چه‌ند نووسه‌رێك له‌و كتێبخانانه كراوه كه خودى نووسه‌رانیش ئاماده‌ى بوونه و 500 کتێب و گۆڤار بە سەرچاوەی جۆراو جۆریشه‌وه به‌خشراون.