لە بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر کەسێک بەر گولە دراوە
964+
ژووری هەواڵ
کەمێک پێش ئێستا لە بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر تەقە لە کەسێک کراوە و تا ئیستا نازانرێت گیانی لەدەستداوە یان بریندارە.
964 پەیوەندی بەو کۆمپانیاوە کرد کە ئەو کەسە کاری لێ دەکات ئەوان پشتڕاستیان کردەوە و دەڵێن جارێ ئەو کەسە لە ژیاندا ماوە.
پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، تەقەکەرەکە و ئە کەسەشی گولەی بەرکەتووە ئامۆزای یەکن و تا ئێستاش زانیاری ئەوە نییە کە گیانی لەدەستداوە یان نا.
هێزە ئەمنییەکان ئێستا لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.
کەسێکی تر کە کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی هەیە لە بازاڕەکە بە 964ـی وت، ئەو کەسە ناوی (د، گ) تەمەنی نزیکەی 30 ساڵە و کارمەندی کۆمپانیای دیناری عێراقیە.
د.رەوان حەوێزی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، دوای هێنانی بریندارەکە بۆ لای ئێمە، دواتر لەلایەن کەسوکارییەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تایبەت