خاوەنەکەی: 150 وەرەقەی تێچووە
باراناو وا خەریکە پێ بە خانوویەکی هەیکەل لێژ دەکات
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
ساڵانێكە لەگەڵ بارینی هەر بارانێك، مەترسی بۆ خانووەكانی سەر رێڕەوی ئاوەڕۆكەی خەلیفاوا دروست دەبێت و هەیكەلێكی سەر رێڕەوەكەش لە لێواری رووخاندایە.
ئەو هەیکەلە هی حاجی تاڵیبە.
لەسەر مەترسی رووخانی هەیكەلەكە، حاجی تالیب موشیر، كەخاوەنەكەیەتی قسەی بۆ 964 كردووە و وتی، مەترسییەكی زۆر لەسەر رووخانی هەیكەلەكەم هەیە و ئاوەڕۆكە بەشێكیشی لەگەڵ خۆی بردووە، لەگەڵ هەر بارانێك زیاتر بنكۆڵ دەبێت و مەترسی زیاتر دەكەویتەسەر و ئەگەری رووخانی هەیە.
وتیشی، جگە لە نرخی زەوییەكەی، تەنیا هەیكەلەكەم 150 وەرەقەی تێچووە، كاتی خۆی لە ساڵی 2008 رێگەیان پێداین خانووی لەسەر دروست بكەین و گوندەكەمان ئاوەدان بكەینەوە، ئێمەش لەسەر زەوییەكەی خۆمان خانووەكانمان دروست كردووە و ئێستا كە ئاوا زەرەرمەند بووین بانگ كراوین و پێیان وتووین قەرەبوو دەكرێینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، داوا دەكەین كە ئەو ئاوەڕۆ سندوقییە تەواو بكرێت و تاوەكو چارەنوسی خانوەكانمان یەكلابكەینەوە.
ئەو ئاوەڕۆیە ماوەی زیاتر لە 16ساڵە مەترسی بۆ ئەو خانووانە دروست كردووە، كە دەكەونە سەر رێڕەوەكەی و هەر ساڵە و بەشێكی رێگاكە رادەماڵێت، زستانان مەترسی لەسەر ژیانیان و هاوینانیش بۆنەكەی دانیشتووانی خەلیفاوا هەراسان دەكات.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا