چێشتخانەی نەخۆشخانەکە هەر دەمێنێت

فرۆشگای نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن بە کرێ دەدرێتە هاوڵاتیان

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

فرۆشگای نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدانی پێنجوێن لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەدرێتە هاوڵاتیان بە کرێ.

لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدانی پێنجوێن بە 964ـی وت، رۆژی 5.2.2024 زیادکردنی ئاشکرا بۆ فرۆشگاکە دەکرێت و هەرکەسێک پارەی زیاتر بدات بۆ ئەو کەسە دەردەچێت.

وتیشی، دواتر گرێبەستێکی لەگەڵدا دەکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو و فرۆشگاکە بۆ نەخۆشخانەی پێنجوێن و کلینکی جەلال مەحمود دەبێت.

باسی لەوەش کرد، ئەو فرۆشگایە پەیوەندی نابێت بە چێشتخانەی نەخۆشخانەکەوە و نەخۆشخانە خواردنی نەخۆش و هاوەڵی نەخۆش دابین دەکات و هەر کەسێکیش بیەوێت ئازادە و دەتوانێت لە فرۆشگاکە پێداویستیەکان بکڕێت، یاخود ئەو کەسانەی کە سەردانی نەخۆش دەکەن دەتوانن خواردن و پێداویستی و دیاری ببەن بۆ نەخۆش.

ئەو کەسانەی دەیانەوێت فرۆشگاکە بەدەستبهێنن دەبێت رۆژی 5.2.2024 کاتژمێر 11:00ـەی پێش نیوەڕۆ لە نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن ئامادەبن و پێویستە بەشداربوو پێناسی باری شارستانی پێبێت و کرێی ئاو و کارەبای فرۆشگاکە و کرێی ئاگاداری و بڵاوکراوەکان سەرجەمیان دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە هەورازە سەختەکەی پێنجوێن رۆن رژاوە

لە هەورازە سەختەکەی پێنجوێن رۆن رژاوە